لە دوسەڵدۆرف داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

لە شاری دۆسەڵدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا کوردستانیان بە چالاکییەک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ' لە دژی داگیرکاری و قڕکردن هەر شوێنێک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە؛ کات کاتی ئازادیە' هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان ئیدانەکرد.

لە چالاکییەکەدا کوردستانیان بێ وچان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گارێ'  و ' ئاڤاشین، زاپ ، مەتینا' یان وتەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی فەد-مەد ئەنگین سەڤەر قسەیکرد و ئەوەی خستەروو کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ئەمریکا، بەریتانیا و هێزە نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی هابەش هێرش دەکەنە سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دەستکەوتەکانی هەموو گەلی کورد.

چالاکی تەکنۆ- ژن  وتی ، دەوڵەتی تورک بە هاوبەشی ناتۆ لە دژی گەلی کورد  هێرش دەکەن، هەموو دەوڵەتان شەریکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان.

چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.

ک-ش