لە دیلۆک ٥ کەس دەستبەسەر کران کە ٢ دانەیان منداڵن

لە دیلۆک ٥ کەس بە بیانووی "یارمەتیدانی ڕێکخستنەوە" دەستبەسەر کران کە ٢ دانەیان منداڵن.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە ١٨ شار بە بانگەشەی ئەوەی کە ڕێگای سوشیال مێدیاوە "پڕوپاگەندەی ڕێکخستن وئەندامی پەکەکە و کەجەکە"ن ئەنجامدراون، ٩ کەس کە ٣ کەسیان منداڵن لە دیلۆک، براونەتە بەردەم دادگا.

9 کەسیان کە لێدوانەکانیان لە داواکاری گشتی وەرگیراوە، بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ئاشتی کران.

 منداڵەکان ناویان ن. د. و. م. ا. س. و مستەفا یاشۆدون، عەبدوڕەحمان ئەڵماس، محەمەد دەمیر بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخستن" دەستگیرکران.