لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵمەتی کۆکردنەوەى ئیمزا بەردەوامە

لە مارسیلیا چالاکی بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، ماوەى ٥ رۆژە بەردەوامە. ژنان تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان کۆکردۆتەوە و کتێبخانەی عەبدوڵا ئۆجالانیش بەو کەسانە دەناسێنن، کە سەردانی چادری چالاکییەکەیان دەکەن.

 لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە ئامانجی لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" چالاکی چادرهەڵدان بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە ماوەى ٥ رۆژە بەردەوامە. ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان چالاکییەکەیان لە گروپی پێشووتر وەرگرت و درێژەى پێدەدەن. ژنان تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان کۆکردۆتەوە و کتێبخانەی عەبدوڵا ئۆجالانیش بەو کەسانە دەناسێنن، کە سەردانی چادری چالاکییەکەیان دەکەن.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، ژنان رۆژانە لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا نامیلکە و بڵاوکراوە بۆ زانیاری پێدان دابەش دەکەن. چادرێک، کە کتێبخانەی عەبدوڵا ئۆجالانی تیادایە، ڕۆژانە لەلایەن چەندین دەزگا و رێکخراوەوە سەردانی دەکرێت.

لە چالاکییەکەدا داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرا، کە ڕۆژی شەممە هەموان بەشداری چالاکیی، بۆ ڕۆژی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

ئەو چالاکییەکە لە مارسیلیا کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوچەی کانابیرە دەستپێدەکات و بە رێپێوان تاوەکو گۆڕەپانی ڤایوکس پۆرت  دەڕۆن.

ژ.ت