لە ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێک بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی سەبارەت بە قەدەغەی سەر پەکەکە و کاریگەرییە خراپەکانی ئەو قەدەغەکارییە دانرا.
چالاکیی دانانی ستاندەکە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی، هەفتەى چالاکیی دژ بە قەدەغەکارییەکانی سەر پەکەکە بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا چەندین نامیلکە دابەشکران و گفتوگۆ لەگەڵ گەنجانی دەورووبەری سنووری چالاکییەکە کرا و باسیان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بۆ کردن.
ستاندەکە بە بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ کۆتایپێهات. رێپێوانی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە لانداوێرپلاتز بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت