لە دژی رووتکردنەوى بۆ پشکنین وەستایەوە و ئەشکەنجەیان کرد
محەمەد ئەمین عەدۆ لە زیندانی جەیهان دوورخرایەوە بۆ زیندانی کورکچولەر لە ئەدەنە و لەبەر ئەوەى لە دژی رووتکردنەوەى بۆ پشکنین وەستایەوە لەلایەن پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئەشکەنجە کرا.
محەمەد ئەمین عەدۆ لە زیندانی جەیهان دوورخرایەوە بۆ زیندانی کورکچولەر لە ئەدەنە و لەبەر ئەوەى لە دژی رووتکردنەوەى بۆ پشکنین وەستایەوە لەلایەن پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئەشکەنجە کرا.
محەمەد ئەمین عەدۆ لە زیندانی جۆری ئێم لە جەیهانی ئەدەنە دوورخرایەوە بۆ زیندانی جۆری تی لە کورکچولەر لە ئەدەنە، کە تازە دروستکراوە. عەدۆ لەکاتی دوورخستنەوەیەدا بۆ ئەو زیندانە مافەکانی پێشێلکرا.
عەدۆ لە رێگەى تەلەفونەوە بە بنەماڵەکەى وتوە، لەبەر ئەوەى لە کاتی دوورخستنەوەى بۆ زیندانی لە دژی ئەوە وەستاوەتەوە، کە رووتی بکەنەوە بۆ ئەوەى بیپشکنن، لەلایەن پاسەوانەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.
رێگری لە پێداویستییەکانی وەک دەرمان و چارەسەرکردن، خواردن و ئاو دەکرێت
عەدۆ باسی ئەوەشیکرد، سوکایەتیی پێکراوە و بەهۆی لێدانەوە ناو دەمی بووە بە برین. راشیگەیاند، بەڵام داواکەشی بۆ چارەسەرکردن قبوڵ نەکراوە و ئاوی گەرم و خواردانیشیان پێ نەداوە.
عدۆ ئەوەشی راگەیاند، پێشێلکردنی مافی زیندانیان و گوشارەکانی سەر زیندانیان بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت