لە فارقین چی ڕوویدا؟ ئایا گەریلا تیرۆر کراون؟

ڕۆژی ٢٦ی ئاب لە بامەیدان، سەربازانی تورک خێزانێکی کۆچەرییان ئەشکەنجە دابوو و دەستیان بەسەر ئاژەڵ و کەلوپەلەکانیان گرتبوو. بەو پێیەی هیچ ئاسەوارێکی شەڕ لە شوێنەکە بوونی نییە، پرسیاری ئەوەی 'ئاخۆ گەریلا تیرۆر کراون'؟ دەخاتە مێشکی مرۆڤەوە.

بەگوێرەی ئەو دیمەن و وێنانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، ڕۆژی ٢٦ی ئاب سەربازانی تورک لە گوندێکی بامەیدانی سەر بە ناوچەی فارقینی ئامەد هێرشیان کردووەتە سەر خێمەیەکی کۆچەرییەکان و لەو شوێنە گەریلایان تیرۆر کردووە. هاوکات کۆچەریەکانیش دوای ئەشکەنجەدانیان دەستگیر کراون.

دوای ڕووداوەکە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری هەوڵماندا بگەینە سەرچاوە و گوندنشینانی ناوچەکە. بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکان دەستمان کەوتووە، کۆمەڵێک گوندنشین ویستوویانە بچنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام سەربازەکان گەمارۆی گۆندەکەیان داوە و ڕێگەیان بە هیچ کەسێک نەداوە بچێتە ناو گوندەکەوە. ڕۆژی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، هەم گوندنشینان و هەم ڕۆژنامەنووسەکان هەوڵیاندا زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە بەدەستبهێنن، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە. دوای ڕووداوەکە، ڕۆژی ٢٧ی ئاب لەگەڵ پەلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەمان لە شوێنی ڕووداوەکە کرد، هەندێک زانیارییمان لەبارەی ڕووداوەکە بەدەستهێنا.

لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، بەردان ئۆزتورک، سومەیە بۆز، عەداڵەت کایا، عۆمەر فاروق هولاکو، کامەران تانهان و زەینەب ئۆدونجو، وەک ڕۆژنامەنووس و ڕێکخراوەکان لە ئامەد و فارقین، چووینە گوندەکە و بارودۆخی مەترسیداری ئەوێمان بۆ دەرکەوت. هەروەک لە دیمەنەکەش تێدەگەین، تەنیا بەشێکی گۆڕەپانەکە سووتێنراوە. بینیمان کەلوپەل و پێداویستی ژیانی خێزانە کۆچەریەکە و بەشێک لە مەڕەکانیان سووتێنراون. هیچ ئاسەوارێکی شەڕمان لە شوێنەکە نەبینی. نە فیشەکێک و نە قەوانی فیشەک لە شوێنەکە نەدۆزراوەتەوە. ئەمەش ئەو پرسیارە دەهێنێتە ئاراوە 'ئاخۆ گەریلا تیرۆر کراون'؟.

دەبێت لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بکرێت. ئاخۆ ئاگرەکە بۆ سووتاندنی خێزانە کۆچەریەکە و گەریلا هەڵگیرساوە؟ یان سەربازەکان بۆ ئەوەی گەریلا نەتوانن دەوروبەریان ببینن، ئاگریان لە گۆڕەپانەکە بەرداوە؟ بە هەر مەبەستێک ئەو کارە کرابێت لە ئەنجامی ئاگرەکه کەسانێک گیانیان لەدەستداوە و کەلوپەلی ئەو خێزانەش سووتێنراون و لەو دیمەنانەی کە لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکە بڵاوکراونەتەوە دەڕدەکەوێت، که یەکێک له گەڕیلاکان هەڵدەدرێتە نێو ئاگرەکەوە.

لای خۆیەوە عەداڵەت کایا، ئەندامی شاندی پارتی چەپی سەوز لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، هیچ نیشانە و ئاسەوارێکی شەڕیان نەبینیوە. بەڵام ڕوونە کە کۆمەڵکوژییەک ئەنجام دراوە. شاندەکە دوای ڕووداوەکە، چوونەتە پرسەی یەکێک لەو گەریلایانەی شەهید بووە و لەوێش داوایان کرد دەستبەجێ ڕووداوەکە ڕوونبکرێتەوە. تەرمی ئەو گەریلایانەی شەهید کراون گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری لە ئامەد. تا ئێستا ڕوون نییە کەی تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێن.

ژ.ن