لە فرانکفۆرت داگیرکاریی تورک و خیانەتی پەدەکەیان ئیدانەکرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانەکران.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانەکران.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان و پشتیوانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەو هێرشانە، بە ڕێپێوانێک ئیدانەکرا.
لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی هاوکاریی نێوان ئەردۆغان و بارزانی بەرزکرابوونەوە. بەردەوامیش دروشمەکانی "ئەردۆغانی بکوژ" و "بمرێ خیانەت" دەوترانەوە.
کوردستانیان و دۆستانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری فرانکفۆرت کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم بۆ ئیدانەکردنی داگیرکاری و هێرشەکان، دەستیان بە ڕێپێوانەیان کرد.
ژ.ت