لە گارز پانێڵی ٢٥ ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو

لە شاری گارز بە بۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم پانێڵێک بەڕێوەچوو.

لە شاری گارزی نەمسا بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پانێڵێک بەڕێوەچوو. پانێڵەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ژنانی کوردی گارز لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا.

پانێڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ئەو ژنانەی لە ئەنجامی توندوتیژی پیاو و دەوڵەت گیانیان لەدەستداوە، دەستی پێ کرد. لە پانێڵەکە بە کوردی و تورکی قسەکرا. تیشکخرایە سەر ئەنجامی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری "ژن، ژیان، ئازادی"ـی ژنانی کورد. هەروەها وتوێژکرا دەربارەی پاراستنی جەوهەری و ژیانی هاوبەشی ئازاد.

پانێڵەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.