لە هانۆڤەر گۆشەگیری و هێرشەکانی داگیرکاری شەرمەزارکران

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کران.

لە شاری هانۆڤەر بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆژن، بە بەشداری مەجلیسی ژنانی ڕوناهی و مەجلیسی هانۆڤەر، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێ کرد. پاشان گەنجان قسەیان کرد و گوتیان: " تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین و بەرخۆدان دەکەین".

هاوسەرۆکی مەجلیسی ژنانی ڕوناهی، ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، لەناوبردنی دەسکەوتەکانی کوردە.

گردبوونەوەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.