لە هانۆڤەر و لوبیک و دویسبورگ: دەبێت زانیاری لە رێبەر ئاپۆ وەربگرین
دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکیی کوردستانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی خێرای بنەماڵەى و پارێزەرەکان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەردەوامیی هەیە.
دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکیی کوردستانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی خێرای بنەماڵەى و پارێزەرەکان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەردەوامیی هەیە.
لە ئەوروپا چالاکییەکان لە چوارچێوەی داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەلایەن بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە. کوردستانیان لە شارەکانی هانۆڤەر، لیبوک و دویسبورگی ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند، "تاوەکو زانیاری وەرنەگرین لە گۆڕەپانەکاندا دەبین".
هانۆڤەر
دوای بانگەوازی بە پەلەى کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا، کوردستانیان لە هانۆڤەر بە پێشەنگایەتیی چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن رژانە سەر شەقامەکان. کوردستانیان رایانگەیاند، دەبێت بە خێرایی رێگا بدرێت بنەماڵە و پارێزەران بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن. راشیانگەیاند، رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" و "پێکەوە راپەڕین" و "گەنجانی فیدایی رێبەر ئاپۆن" دەوترایەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر چالاکوانان. گەنجانی کورد لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران، بەڵام گەنجان بە وتنەوەى دروشم بەردەوامیان بە چالاکییەکەیان دا.
لوبیک
لە شاری لوبیکی ئەڵمانیا بە ئامانجی ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت، چالاکییەک رێکخرا.
چالاکوانان لە لێدوانەکانیاندا نیگەرانیی خۆیان لە بارەی دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خستەڕوو و رایانگەیاند، دەبێت بە خێرایی پارێزەران چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
دویسبورگ
لە شاری دویسبورگ لە ئەڵمانیا لەسەر داوای کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا، کوردستانیان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە پێناو ئەوەدا، کە بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت.
لە چالاکییەکدا بە ناوی تەجەشە، دەکەتەمە و تەکۆ ژن وتە پێشکەشکران و رایانگەیاند، "ئێمە ئەو سیستمی گۆشەگیرییە، کە بە پێچەونەى بنەما و مافە نێونەتەوەییەکانە، ئیدانەی دەکەین. ئیمە لە پێش هەموانەوە داوا لە سی پی تی و هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییە بەرپرسیارەکان دەکەین، کە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن".
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هێڵی سورە و راشیانگەیاند، "تاوەکو زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنن، گەلی کورد و دۆستەکانیان بەبێ راوەستان بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا دەبن. داوامان ئەوەیە بەبێ ئەوەى ساتێک لە دەست بدرێت، عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات".
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ئەو دەستە دەشکێنین، کە بەرەو ئۆجالان درێژ دەکرێت" و "ئۆجالان گەلە و گەل لێرەیە" کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
ژ.ت