لە هێڵسنکی چالاکی بۆ ئۆجالان
کوردستانیانی فینلەندا لە هێڵسنکی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبونەوە و نیگەرانی خۆیان لەبارەی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ رای گشتی دەربڕی.
کوردستانیانی فینلەندا لە هێڵسنکی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبونەوە و نیگەرانی خۆیان لەبارەی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ رای گشتی دەربڕی.
کوردستانیان کە لە فینلەندا دەژین ئەمڕۆ رژانە ناو شەقامەکان و ئاماژەیان بە مەترسی سەر تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا.
لە چالاکیەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و بە زمانی فینلەندی راگەیەنراوێک خوێندرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا بۆ رای گشتی باسی بانگەشەکانی ئەم دواییە لەبارەی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا و داوایان کرد بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.
ف.ق