لە هێڵسنکی هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکران

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هێڵسنکی لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری، لەبەردەم نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا چالاکیان کرد و ئاماژەیان بە هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە کرد.

لە هێڵسنکی پایتەختی فینلەندا لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەر لەبەردەم نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە و هەپەگە بەرزکرانەوە و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ، بمرێت خیانەت و پەکەکە گەلە و گەلیش لێرەیە' وترانەوە.

کوردستانیان لەبەردەمی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و ئاماژەیان بە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە کرد.

شاندێک بە نوێنەرایەتی چالاکوانان سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا کرد و دۆسیەیەکی رادەستی بەرپرسانی نوێنەرایەتی کرد لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

چالاکی بە دروشمی دژی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە کۆتایی هات.

ف.ق