لە جۆلەمێرگ ٧ کەس دەستگیرکران، لە ئیستەنبوڵ هەڵکوترایە سەر بینای هەدەپە

هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٧ کەسیان دەستگیرکرد.

بە گوێرەی زانایارییەکان کە بەدەستخراون پۆلیسەکانی دەوڵەتی لە جۆلەمێرگ لە چەند گەڕەکێک هەڵیان کوتایە سەر ماڵان.

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا فاتمە دورماز (تەمەن ٦٥ ساڵ) و کوڕەکەی بە ناوی ئەحمەد دورماز و ٥ کەسی دیکە دەستگیرکران. دەستگیرکراوان گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبرایەتی ئاسایشی جۆلەمێرگ و راگەیەندرا کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژێر دیداری نێوان دەستگیرکراوان و پارێزەرانیان قەدەغە کراوە.

ئیستەنبوڵ

لە ئیستەنبوڵیش پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر بینای هەدەپە لە ئەسەنیورت. سەرلەبەیان کاتێک هەدەپەییەکان چوون بۆ بیناکە، تووشی پۆلیسەکان بوون. پۆلیسەکان لە بارەی پشکنینی بیناکەوە هیچ هۆکار و بیانوویەکیان نەخستووەتەڕوو. راگەیەندرا کە پۆلیسەکان دەرگای بیناکەیان شکاندووە و دەستیان ەبسەر ژمارەیەکی زۆر وێنەدا گرتووە.

دوای هەڵکوتانی هەڕەمەکی و تاڵانکاری پۆلیسەکان بینای هەدەپەیان جێهێشت.

هـ . ب