لە کامپی لاڤیرۆی یونان یادی ماهیر ئاتاکان کرایەوە

کوردستانیان لە کامپی لاڤیرۆ لە یونان بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی فەرماندەی هەپەگە ئاتاکان ماهیریان بەرز راگرت و بەڵێنی خاوەنداریکردنیان لە یادی و خەونەکانی دا.

بۆ یادی ئاتاکان ماهیر فەرماندەی هەپەگە لە کامپی لاڤیرۆ لە یونان مەراسمێک رێکخرا. شوێنی مەراسیمەکە بە وێنەکانی شەهید ئاتاکان ماهیر، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، هەپەگە، یەپەگە، یەپەژە و کەجەکە رازێنرابووە.

 یادەکە لەلایەن کۆمیتەى بنەماڵەى شەهیدان و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) رێکخرابوو و یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

لە یادەکەدا ئەتهەم کایا هاوڕێی ئاتاکان ماهیر وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئاتاکان ماهیری لە دێرسیم ناسیوە و ماوەیەک پێکەوە ماونەتەوە. راشیگەیاند، "بە راستی من لەبارەی شەهید ئاتاکان ماهیرەوە هەر چییەک بڵێم هیشتا کەمە. هەڤاڵ ئاتاکان تەنها شەڕڤانێک نەبوو، بەڵکو فەیلەسوفێکیش بوو. کەسێکی زۆر هۆشیار و زانا و پڕ لە زانیاری بوو. لە دەستدانی بۆ ئێمە زۆر قورس بوو. ئێمە ئامانج و خەونەکانی هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر بەدی دەهێنین و خاوەنداری لە یادی و بیری دەکەین".

لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان، سینەفیزیۆنێک لەسەر ئاتاکان ماهیر نمایشکرا. مەراسیمەکە دواتر بە وتنەوەى دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت