' لە خولی دووەمیشدا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان '
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری، بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری، بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەگەڵ هەموو هێرشەکانی فاشیزم، پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا بووەتە سێیەم پارت لە پەرلەمان. کۆردیناسیۆنەکە باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووەمدا فاشیزم و ئەردۆغان تێک دەشکێنن.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" بۆ ئێمە لایەنە گرنگەکە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوە بوو کە گەلانی تورکیا لە دەسەڵاتی تاکەکەسی، سیستمی دڕندەیی و فاشیزم رزگاریان ببێت. بۆیەش ئێمە لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا بە دروشمی ' بە دەنگێک دیکتاتۆر هەڵوەشێنە' کەمپەینی هەڵبژاردنمان بەڕێوە برد. رێگەمان نەدا کە ئەردۆغان و فاشیزم لە خولی یەکەمدا لە ١٤ی ئایار سەربکەون. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئەردۆغان و فاشیزم لە هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵاتدا کە لە ٢٠ تاوەکو ٢٤ی مانگ بەڕێوە دەچێت، تێکیان بشکێنین.
بۆیەش ئێمە بۆ ئەوەی دەرگای دوارۆژێکی ئازاد و دیموکرات بکرێتەوە کار دەکەین و ئێمە شکست بە ئەردۆغان و فاشیزم دەهێنین. لەبەرئەوەی زاڵم، فاشیست، نەژادپەرست و داگیرکەران زوو یان درەنگ تێکدەشکێن.
لەبەر ئەم هۆکارە، بانگەوازیمان لە هەموو کەسێک ئەوەیە کە دیموکراسی، یاسا، دادپەروەری، ئازادی ژنان، ئازادی ئایینەکان و ئازادی گەلان دەوێت، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە دروشمی ' دەنگێکتش دیکتاتۆر هەڵدەوەشێنێت' وەک میلیتانی پارتەکەمان کار بکەن و هەوڵ بدەن دەوروبەریشیان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن."
ف.ق