لە کیل چالاکییەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
لە شاری کیلی ئەڵمانیا دەوڵەتی تورک، کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و سیاسەتی دەوڵەتان بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانە کران.
لە شاری کیلی ئەڵمانیا دەوڵەتی تورک، کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و سیاسەتی دەوڵەتان بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانە کران.
لە شاری کیل-ی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و درام و تراژیدیا مرۆییەکەی سەر سنووری بیلاروسیا - پۆڵەندا ئیدانە کران.
کوردستانیان و گروپی ئانتیفا بەشداری چالاکییەکە بوون، کە لە کیل هاوپتباهۆف بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ڕێکخرابوو.
لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە دژی گەلی کورد ئەنجامی دەدات.
هاوکات ئەوەش راگەیاندرا، بە دەیان کەس بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتە فاشیستەکانەوە لە سەر سنووری پۆڵەندا و بیلاڕووس گیانیان لەدەستداوە و نابێت مرۆڤایەتی لەو بارەیەوە بێدەنگ بێت.
لە چالاکییەکەدا لافیتە و پۆستەری جۆراوجۆر بەزرکرابوونەوە و دروشم بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی دەوترانەوە.
ژ.ت