لە کیئەل و لەندەن جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا
هەنگاوی ١٥ی تەباج جەژنی ژیانەوە لە کیئەل و لەندەن پیرۆزکرا.
هەنگاوی ١٥ی تەباج جەژنی ژیانەوە لە کیئەل و لەندەن پیرۆزکرا.
لە شاری کیئەلی ئەڵمانیا و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، هەنگاوی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە بە چالاکی پیرۆزکرا.
کیئەل
لە شاری کیئەلی ئەڵمانیا هەنگاوی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا. چالاکیەکە لە ناوەندی کەلتوری کوردی کیئەل بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر هەڤاڵ حەسەن هاوسەرۆکی ناوەندی کەلتوری کوردی کیئەل گرنگی هەنگاوی ١٥ی تەباخی روون کردەوە.
چالاکیەکە بە موزیک کۆتایی هات.
لەندەن
بەبۆنەی ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە، ناوەندی کەلتوری کوردی لەندەن لە پارکی فینسبوری ئاهەنگێکی سازکرد.
لە گۆڕەپانەکە، پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فەرماندەی ئەفسانەیی ١٥ی تەباخ مەعسوم کۆکرماز (عەگید)، ئاڵا و نیشانەکانی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە هەڵواسران.
لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد تورکان بوداک و ئەران ئاکبال و لەسەر ناوی گەنجانی شۆڕشگێری بەریتانیا عەگید هەڤاڵ و لەسەر ناوی کەجەدەکە – ئە شڤان باشور قسەیان کرد.
لە قسەکردنەکاندا ناڕەزایی بەرانبەر هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندرا و وتیان، " گەلێک بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید بۆ ژیانەوە و ئازادی ڕێپێوانیان دەستپێکرد. پشتگیری پەکەکە تەنها گەلەکەی بوو و پێی باوەڕ بوو. ئەەمڕۆ هێڵی خیانەت و هاوکاری داگیرکەر و فاشیزمی تورک لە کوردستان دروست دەکرێت. پێویستە دەست لە خیانەت هەڵگرن. گەلی کورد بە رۆحی ئازادی و ژیانەوەی فەرماندە عەگید داگیرکەران و خیانەتکاران لەناودەبات."
ف.ق