لە لەندەن گۆشەگیری شەرمەزارکرا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لەبەردەم مۆزەخانەی "بریتش" لە لەندەن، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکەیان ڕێکخست.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لەبەردەم مۆزەخانەی "بریتش" لە لەندەن، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکەیان ڕێکخست.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەبەردەم مۆزەخانەی "بریتش" لە لەندەن، دژی گۆشەگیری و هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە چالاکییەکەدا چەند لافیتەیەک بەرزکرانەوە بە درووشمی "گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، هێرشە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی" لەگەڵ گوتنەوەی درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ".
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و ئاماژەکرا بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ داواکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پاشان ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بڵاوکراوەیان دەربارەی گۆشەگیری بەسەر ڕێبواران دابەشکرد.