لە لەندەن هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر چالاکوانانی کورد ئیدانە کرا

دوای ئەوەى پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر گەل و چالاکوانان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا، کە چادریان هەڵدابوو، لە لەندەن جەماوەری گەل رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

دوای ئەوەى پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر گەل و چالاکوانان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا، کە چادریان هەڵدابوو، لە لەندەن جەماوەری گەل رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

کوردان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ دۆستەکانیاندا رژانە سەر شەقامەکان و هەم هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر گوندی کۆمین، کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروستکرابوو، هەم بۆ ئیدانەکردنی هەوڵەکانی رۆیشتنی پەدەکە بوو بۆ شەنگال.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ – ژن) و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لەندەن رێکخرا و بە وتنەوەى درشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

رێپێوانەکە لە ناوچەى هرنگی کۆتایی پێهات، کە ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لەوێیە و بە ناوی چالاکوانانەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هێرشی دڕندانەى دەوڵەت و پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر وڵاتپارێزانمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. ئەو هێرشە خزمەت بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و کۆمەڵکوژییەکانی سەرەک فاشیست ئەردۆغان دەکات. بەرخودان و تێکۆشانی ئێمە تاوەکو ئازادیی جەستەیی ریبەر ئاپۆ بەردەوامیی دەبێت".

ژ.ت