لە لەندەن یادی شەهیدانی ۹ ی گوڵان بەرز ڕاگیرا
بۆ وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ۹ی گوڵان ئەم ئێوارەیە لەشاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا گردبونەوەیەک لەبەردەم کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی، بەدەستپێشخەری کۆمیتەی پژاک رێکخرا .
بۆ وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ۹ی گوڵان ئەم ئێوارەیە لەشاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا گردبونەوەیەک لەبەردەم کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی، بەدەستپێشخەری کۆمیتەی پژاک رێکخرا .
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان، لەلایەن کۆمیتەی ژنانی ڕۆژ هەڵات ، '' میهری رەزای '' بەزمانی ئینگلیزی راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. وێڕای وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ۹ ی گوڵان، سڵاو بۆ دایکانی شەهیدان سەرجەم شەهیدانی کوردسان نێردرا، کۆماری پەت و سێدارەی ئیرانی شەرمەزاکرا و بەڵێن بەشەهیدان دا کە درێژە پێدەری ڕێبازی ئەوان دەبن و بە هەموو شێوەیەک بۆ ئازادی دیموکراسی گەلی کورد دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.
هەروەها ئەرجان ئیقبال لەسەر ناوئ ئەنجومەنی ماڵی گەل لەبەریتانیا قسەی کرد، لە پەیامەکە وێرای سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ۹ ی گوڵان و کورداستان، داوای یەک ریزی لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کرد کە بەرەو یەکێتی نەتەوەیی هەنگاو بنێن ، چونکە لاوازی ئێمە دکتاتۆریەت بە هێزتر دەکات و وتی، " بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدانمان بەرەو یەکێتی نەتەوەی هەنگاو بنێن."
هەوەها لە بەردەوامی چالاکیەکەدا بە ناوی گەنجانی رۆژهەڵات سۆنیا کەریمی و شوان ئاوارە وتەبێژی کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشوور لە شاری لەندن بە جیا قسەیان کرد و کۆماری ئیسلامی ئیرانیان شەرمەزار و ڕوسوا کرد.
بە دروشمی ئازادی بۆ گیروانی سیاسی لە ئیران و ئازادی '' بۆ ژنە چالاکوانی کورد زەینەب جەلالیان و شەهید نامرن ، دوای دوو کاتژمێر کۆتایی بە چالاکیەکە هات.
ف.ق