لە لەندەن یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
٣ ژنی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە لەندەن بە ڕێپێوانێک یادیان کرایەوە.
٣ ژنی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە لەندەن بە ڕێپێوانێک یادیان کرایەوە.
دامەزرێنەری پەکەکە ساکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک یادیان کرایەوە.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و دەستپێشخەری ژنانی کورد لە بەریتانیا، لە ناوچەی ترافالگار ڕێکخرابوو.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ٣ ژنی شۆڕشگێڕ و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابوونەوە. ژمارەیەکی زۆر کورد و دۆستەکانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لە رێپێوانەکەدا راگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا، تەجەشە، تێکۆژن و دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە بەریتانیا ڕاگەیەندراویان خوێندنەوە.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی" کۆتایی پێهات.
ژ.ت