لە لۆرینت چالاکی بۆ رێبەر ئاپۆ رێکخرا

لە پێناو داوای چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە شاری لۆرینتی فەرەنسا چالاکییەک رێکخرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لۆرینتی فەرەنسا لە پڵاس ئاریستید بریاند کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک رێزگرتن وتە پێشکەشکران و راگەیاندرا، "ئازادیی رێبەرایەتیمان ئازادیی ئێمەیە، تاوەکو دۆخەکە روون نەبێتەوە، تاوەکو زانیارییەکی راست و دروست لەبارەی رێبەرمانەوە بە دەستمان نەگات، لە گۆڕەپانەکان دەبین".

دوای وتەکان راگەیاندراوی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا خوێندرایەوە و چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێھات.

ژ.ت