لە لیماسۆل یادی شەهیدان کرایەوە

دەلیل بۆتان و مەزڵوم تەکداغ گەریلاکانی هەپەگە لە شاری لیماسۆل بە رێکخستنی چالاکییەک یادیان کرایەوە.

ناوەندی رۆشنبیریی کورد لە تیۆفیلۆس لە شاری لیماسۆلی قوبرس بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی گەنجانی شەهید دەلیل بۆتان، بۆ یادی گەریلاکانی هەپەگە دەلیل بۆتان، کە لە ساڵی ٢٠١٢ شەهید بوو بوو و مەزڵوم تەکداغ (مەزڵوم ژیاندا)، کە لە ساڵی ٢٠١٩ شەهید بوو، چالاکییان ئەنجامدا.

لە کەسایەتیی دەلیل بۆتان و مەزڵوم تەکداغ، سەعید ئوچلو و عیرفان گولەر دا  بۆ یادی گەریلا شەهیدەکان خولەکێک رێزگرتن بەڕێوەچوو.

دوای ئەوە سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێنمان بە مەزڵوم، دەلیل، سەعید، عیرفان و هەزاران شەهیدی خۆمان داوە. ئێمە بە رێگاکەى ئەوان، رێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد مسۆگەر دەکەین".

دواتر بە ناوی دەستپێشخەریی گەنجانی شەهید دەلیل بۆتان راگەیاندراوێک خوێندرایەوە  و دوای ئەوەش سینەفیزیۆنێک نمایش کرا.

ژ.ت