لە لۆزان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد سەکۆ دانرا
لە لۆزان، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەکۆیەک دانرا و بڵاوکراوەکان دابەشکران.
لە لۆزان، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەکۆیەک دانرا و بڵاوکراوەکان دابەشکران.
لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داواکردنی ئازادی وی، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شاری لۆزانی سویسرا سەکۆیەکیان دانا. لە چوارچێوەی کەمپینی "جەنگی ئازادی سەربخەن"، لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری، چالاکوانان بڵاوکراوەکانیان دابەشکرد.
سەکۆکە لە گۆڕەپانی ڕیپۆن دانرا کە پەیماننامەی لۆزانی لێ واژۆکرا. دەربارەی کتێبەکان و مۆدێلی ژیانی ئازادیخوازی ژنان و دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نوسینەکان بڵاوکرانەوە.
لەگەڵ سویسرییەکاندا باسی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، بانگەواز کرا بۆ هەستیاربوونی ڕای گشتی لەم بارەیەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەردا هاتووە، هەموو هەفتەیەک ئەم سەکۆیە دادەنێن.