بە دیمەن

لە مانهایم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا

لە مانهایم سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار کرا، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و دووپات کرایەوە گەلی کورد ڕێگە نادەن بەو کارە دژە مرۆڤایەتییانەی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بەرامبەر زیندانیانی سیاسی دەکرێت. پاشان کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بکوژ ئەردۆگان" کۆتایی هات.