لە مانهایم پانێلێک دژی قەدەغەکردنی پەکەکە بەڕێوە چوو

لە شاری مانهایم لە پانێڵێکدا، قەدەغەکردنی پەکەکە شەرمەزارکرا و ڕاگەیەندرا کە پەکەکە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا (Dîe Lînke) و ناوەندی چاندی کورد بە بۆنەی ٣٠ ـەمین ساڵەی قەدەغەکردنی پەکەکە، پانێڵێکیان ئەنجامدا.

نوێنەری پارتی چەپ، ئەلێکساندەر گلاسنەر، لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و وتی:"پەکەکە ماوەی ٣٠ ساڵە بە ناڕەوا لە ئەوروپا قەدەغە کراوە، پەکەکە بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشان دەکات، دەوڵەتی ئەڵمانیا پێشەنگی ئەم قەدەغەکردنەیە. بە بیانوو هێرش دەکاتە سەر ماڵ و دامەزراوەکانی کورد، ئەمەش بە داواکاری دەوڵەتی تورکە."

جگە لە ئەلێکساندەر گلاسنەر-هومەل، مۆنیکا مۆریس و کەرەم شامبەرگەر، نوێنەری کوردانیش قسەیان کرد و دژی ئەم قەدەغەکردنەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی.