لە مانهایم و بەرلین یادی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی کرایەوە

کە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی سێ ژنە شۆرشگێری کورد ڕێورەسمێک سازکرا و لە بەرلینیش رۆزا کوکسەمبورگ و کارڵ لیبنیچ یادیان کرایەوە.

بۆ یادکردنەوە ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لە مانهایم چالاکی ئەنجامدرا، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.

چالاکیەکە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی بێریڤان و ئەنجومەنی هەرێمی لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کاتژمێر ١٣:٠٠ سازکرا.

لەسەرناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، مونەڤەر کاپلان قسەی کرد و رایگەیاند، هەر سێ ژنە شۆڕشگێرەکە بە تەنها شانازی گەلی کورد نین، لە هەمانکاتدا شانازی مرۆڤایەتین و وتی، " تاوەکو دوایی بەردەوامی بە ڕێبازی شەهیدان دەدەین."

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش، یادی رۆزا لوکسەمبورگ یەکێک لە سمبوڵە مێژوویەکانی تێکۆشانی ژنان و کارل لیبنیچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کۆمۆنیستی ئەڵمانیا کرایەوە کە هەردووکیان لە سەردەمی ڕاپەرینی بەرلیندا شەهیدکرابوون. بە هەزاران کەس بەشداریان لە مەراسیمی گۆڕستانی فریدڕیچفیڵدا کرد.

بەشداربووان کە بە ئۆتۆبۆس لە هەموو شارەکانەوە هاتبوون، یادی سێ شۆڕشگێرەکەیان کردەوە.

دواتر چالاکوانان کیلۆمەترێک ڕێپێوانیان ئەنجامدا و سەردانی گۆڕی ڕۆزا لۆکسەمبورگیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی'، ' ژن، ژیان و ئازادی' و دروشمەکان بۆ پشتگیری نێودەوڵەتی وترانەوە.

چالاکوانان بە سرودی نەتەوەیی گوڵیان لەسەر گوڕی ڕۆزا لوکسەمبورگ و کارل لیبنیچ دانا.

ف.ق