لە مارماریس هێرش کرایەسەر باڵەخانەی هەدەپە

لە ناوچەی مارماریسی موغلا شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە). دوو هەفتە لەمەوبەریش هێرش بەرانبەر باڵەخانەکە ئەنجامدرابوو.

بەپێی زانیاریەکان، هێرشەکە شەوی پێنجشەمە کاتژمێر ٠٢:٠٠ ئەنجامدرابوو.

هێرشبەرەکە کە جامەکانی باڵەخانەکەی شکاند، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. هێرشبەرەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مارماریس رادەگیرێت.

گیوڤەن گوکنار هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی مارماریس رایگەیاند، پۆلیسەکان لەبەردەم باڵەخانە بوون و ئاگادارکراونەتەوە کە جامەکانیان شکێنراون.

گوکنار باسی ئەوەشی کرد کە سکاڵان تۆمار کردووە و وتی، "بەهۆی ئەوەی پارتەکەیان دەکرێتە ئامانج، هێرشەکان زیادیان کردووە."

١٤ی تەمووز لەدژی باڵەخانەی رێکخستنی هەدەپە هێرش چەکداری ئەنجامدرابوو. لە ئەنجامدا کەسێک دەستگیرکرابوو. ٤ کەسیش کە هاوکاری هێرشبەرەکەیان کردووە بە کەفالەت ئازادکران.

ف.ق