لە مارسیلیا و بێنشایم شەهیدان یادکرانەوە
بۆ شەهید تۆڵهەڵدان تەکمان و ڕۆژگار کارایازی لە مارسیلیا و بۆ عەبدولسەلام مەحمود لە بێنشایم، چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
بۆ شەهید تۆڵهەڵدان تەکمان و ڕۆژگار کارایازی لە مارسیلیا و بۆ عەبدولسەلام مەحمود لە بێنشایم، چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان (یەڵماز ئوزون) لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێرت لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ٥ هەڤاڵی شەهید بوو و دوای ٣ ساڵ ئێسک وپروسکەکەی لە سندوقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و ڕۆژگار کارایاز ( نەسیم ئەکتان) لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ لە شاری قەرس شەهید بوو، لە شاری مارسیلیا لە فەرەنسا یادی کرانەوە.
یادەکە کە لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا بەڕێوەچوو، بە سینڤیزیۆنێک دەستی پێکرد. دواتر بە ناوی بنەماڵەکان و (دەکتەم) وتارەکان پێشکەش کران.
بەناوی (دەکتەم)، بەڵێن درا بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوترا: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئەشکەنجەدانی تەرمەکان سزای جڤاک دەدات. ئەمەش ماوەیەکی زۆرە وەک سیاسەتی تۆقاندن بەکاردەهێنرێت. ئەم سیاسەتەی ڕووی لە هەموو گەلانە. لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم کۆمارەوە، گۆڕی ئەرمەنی و جوولەکە و عەلەوی تێک دەدرێن. لەم خاڵەدا یەکێک لەو گەلانەی کە بەرخۆدان دەکات، گەلی کوردە. با کەس لەبیری نەکات، ئێمە لێپێچینەوە لەم ڕەفتارە نامەردانەیە دەکەین".
لە میانەی وتارەکەدا چەندین جار دروشمی "تۆڵهەڵدان"، "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.
شەڕڤانی یەپەگە جوان لە بێنشایم یادکرایەوە
عەبدولسەلام مەحمود (جوان) باوکی ٦ مناڵ، لە ٢ ی ئەیلول لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە گوندی دەگریکە لە گەرکی لەگی شەهید بوو، لە شاری بێنشایمی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.
برای شەهید، ڕیدڤان مەحمود و ئامۆزاکانی و بەشێکی زۆر لە کوردستانییان بەشداری یادەکەیان کرد لە کۆمەڵەی چاندی بێنشایم.
لە یادەکەدا، بە ناوی کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) وتار پێشکەش کرا و سەرەخۆشی خوازرا. بەڵێن دووپاتکرایەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان، هەروەها درووشمی "شەهیدان نامرن" بەرزکرایەوە.