لە مۆنتلاژولی و مارسیلیا چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەچوون
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری مۆنتێلاژولیی فەرەنسا و بڕیارەکەى ئەمریکاش لە دژی سێ بەڕێوەبەری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئیدانە کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری مۆنتێلاژولیی فەرەنسا و بڕیارەکەى ئەمریکاش لە دژی سێ بەڕێوەبەری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئیدانە کرا.
لە شاری مۆنتێلاژولیی فەرەنسا ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەکۆ ژن بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.
چالاکییەکە لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی ترەن بەڕێوەچوو و لە چالاکییەکەدا پۆستەر و لافیتە بەرزکرانەوە، کە بە زمانی فەرەنسی لەسەریان نووسرابوو "سڵاو لە بەرخودانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەکەین" و "ئازادیی ئۆجالان ئازادیی ئێمەیە".
لە چالاکییەکەدا باس لە هەڵمەتی خۆئامادەکردن و پشتیوانیی هەمەلایەنە کرا و بۆ بەهێزترکردنی بەرخودان لە دژی داگیرکەران بانگەواز بڵاوکرایەوە و چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێھات.
مارسیلیا
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی ٣ بەڕێوەبەری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئیدانە کرا.
گەنجان لە چالاکییەکەیاندا وێنەکانی سێ بەڕێوەبەری پەکەکەیان بەرزکردەوە و دەستیان بە رێپێوان کرد.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی پەکەکە" ، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترانەوە.
ژ.ت