لە مۆسکۆ هەنگاوی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا
کوردانی رووسیا بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ ئاهەنگێکیان ئەنجامدا.
کوردانی رووسیا بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ ئاهەنگێکیان ئەنجامدا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و لەبارەی مێژووی ١٥ی تەباخ بەڵگەفیلمێک نمایشکرا.
لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە بۆنەی سالیادی ١٥ی تەباج جەژنی ژیانەوە، ئاهەنگێک سازکرا.
لە ئاهەنگەکەدا بەڵگەفیلمێک لەبارەی گرنگی هەنگاوی ١٥ی تەباخ نمایشکرا.
فەرهاد پاتیەڤ سەرۆکی ئۆتۆنۆمی فیدرالی کەلتوری نەتەوەیی کوردی رووسیا، رێکخستنی ژنانی کورد لە رووسیا و نوێنەری رووسیا لە باکوری سوریا رەشاد بەناڤ لە ئاهەنگەکەدا قسەیان کرد و ١٥ی تەباخیان لە گەلی کورد و گەریلا بە تایبەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد پیرۆز کرد و وتیان، " لە ئەنجامی تێکۆشانی چەکداری مەعسوم کۆرکماز، کورد بۆ هەبوونی خۆی گەورەترین هەنگاویناوە."
هەروەها هونەرمەندان عەزیز تامۆیان، سارا حاجیەڤ، ئیبراهیم حاجیەڤ و بەکۆ لەزگیەڤین هونەرەکەیان پێشکەش کرد.
ف.ق