لە میسر ئێسک و پروسکی نەهەنگێک دۆزرایەوە کە ٤ دەست و قاچی هەیە
لە میسر ئێک و پروسکی نەهەنگێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ٤٣ ملیۆن سال لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و ٤ دەست و قاچی هەیە.
لە میسر ئێک و پروسکی نەهەنگێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ ٤٣ ملیۆن سال لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و ٤ دەست و قاچی هەیە.
ناوی نەهەنگەکە 'ئامفیبیک فیۆمیجیتوس ئانوبیس'ـە و ٤٣ ملیۆن سال لەمەوبەر ژیاوە کە ٣ مەتر درێژە، نزیکەی ٦٠٠ کیلۆ قورسە، ٤ دەست و قاچی هەیە.
زانیارە میسریەکان رایانگەیاند، ئەم جۆرە نەهەنگە، نەهەنگێکی ئاسایی نییە. ئێسک و پروسکی نەهەنگەکە لە هەرێمی فایومی باشوری قاهیرە دۆزراوەتەوە.
باسی ئەوەشکراوە کە نەهەنگەکە هەم لەنێو ئاودا و هەم لە وشکانیدا توانیویەتی بژی.
زانیاریان دەڵێن، ئەم جۆرە نەهەنگە لە کاتی شەڕدا زۆر مەترسیدار و بەهێز بووە. ئەم نەهەنگە بۆ زۆربەی ئاژەڵەکانی دیکەی دەوروبەری زۆر مەترسیدار بووە.
لە ساڵی ٢٠١٩دا بە هەمان شێوە ئێسک و پروسکی نەهەنگێکی بەم شێوەیە لە وڵاتی پیرۆ دۆزرابوەوە.
ف.ق