لە ناوچەی درانسیی پاریس رێپێوان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
گەنجان لە ناوچەی درانسیی پاریس کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان لە ناوچەی درانسیی پاریس کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی درانسیی پاریس بەڕێوەچوو.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و تەجەشە بەرزکرابوونەوە و پۆستەرێکیش، کە لەسەری نووسرابوو "ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە مەترسیدایە" و "گەنجان فیدایانی ڕێبەر ئاپۆن" بەرزکرابوویەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا، گەنجان بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان"، "بکوژ ئەردۆغان"، "مەرگ و نەمان بۆ رژێمی فاشیستیی تورکیا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترانەوە.
گەنجان بە ڕێپێوان بەرەو شارەوانیی ناوچەی درانسی بەڕێکەوتن و لەوێ لێدوانێکیان بۆ چاپەمەنییەکان دا و لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، تیشکیان خستە سەر گرنگیی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەروەها گەنجان لە راگەیانداروەکەدا داوای تێکۆشانێکی هاوبەشیان کرد.
ژ.ت