لە پاریس داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا
لە پاریسی پایتەختی فەرانسا ، گۆشەگیری ڕەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری سوپای تورک بۆسەر کوردستان ئیدانەکرا.
لە پاریسی پایتەختی فەرانسا ، گۆشەگیری ڕەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری سوپای تورک بۆسەر کوردستان ئیدانەکرا.
چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و تەکۆ- ژن لە پاریسی پایتەختی فەرانسا کۆبوونەوە، گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی قڕکەر و فاشیستیی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر کوردستان-یان ئیدانەکرد.
گەنجان کە لە هێڵی شەمەندەفەری پاریسدا چالاکییان ئەنجامدا، تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕەها و سیستماتیک کە ماوەی ٢٢ساڵە لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت و داوای ئازادییان کرد.
لە چالاکییەکەدا باس لە داگیرکاری ڕژیمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان کرا و هێرش بۆسەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ئیدانەکرا.
چالاکییەکە بە درووشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' ، ' ئازادی بۆ ئۆجالان' و ' مەرگ و نەمان بۆ ڕژمیمی تورکیا' ، کۆتایی هات.
ک-ش