لە پاریس ڕێپێوان دژی گۆشەگیری بەڕێوەچوو
لە ناوچەی گریگنی پاریس، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لە ناوچەی گریگنی پاریس، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی گریگنی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی چیچەک بۆتان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لەبەردەم ناوەندی چاندی کورد کۆبوونەوە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" تا بەردەم شارەوانی گریگن ڕێپێوانیان کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و بانگەواز لە دەوڵەتانی ئەوروپا کرا بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن دژی گۆشەگیری.
هەروەها ئەوە دووپاتکرایەوە، تاوەکو گۆشەگیری و بەدیلگرتنی ناحەق کۆتایی نەیەت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەمێننەوە.