لە پاتنۆس جەردەوانێک ٢ کەسی کوشت و ٢ کەسی بە سەختی بریندار کرد

لە پانتۆسی ئاگری جەردوانێک بەناوی مەتین تونچ، هاوژینەکەی بەرسەل تونچ و براکەی کوشت، هەروەها ٢ ژنی بە سەختی بریندار کرد.

جەردوانێک بە ناوی مەتین تونچ (٢٧ ساڵ) لە گەڕەکی جامی لە ناوچەی پانتۆسی ئاگری بە چەک هێرشی کردە سەر ماڵی هاوژینەکەی بەرسەل تونچ (٢٤ ساڵ).

بەپێی زانیارییەکان، مەتین تونچ بەشێوەیەکی سیستەماتیک توندوتیژی ئەنجامداوە بەرامبەر هاوژینەکەی بەرسیل تونچ، بۆیە هاوژینەکەی چۆتەوە لای بنەماڵەکەی. جەردوان تونچ، بە پاساوی قسەکردن چووە باخچەی ماڵی هاوژینەکەی و هەوڵیدا بنەماڵەکەی بکوژێت.

جەردەوان تونچ بە چەک هێرشی کردە سەر بنەماڵەکە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژینەکەی بەرسەل تونچ، براکەی فەجری تونچ، دایکی خاتوون تونچ، بە سەختی برینداربوون.

پاشان لیژنە تەندروستییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. بەڵام دەرکەوت فەجری تونچ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. بەرسەل تونچ بە سەختی برینداربوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

جەردەوانە بکوژەکە پاش کۆمەڵکوژییەکە هەڵات و هێشتا نەگیراوە.