لە قوبرس چالاکی 'تەندروستی ئۆجالان تەندروستی ئێمەیە' ئەنجامدرا

لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکیەک بە دروشمی 'تەندروستی تۆ تەندروستی ئێمەیە، ژیانی تۆ، ژیانی ئێمەیە ڕێبەر ئاپۆ' ئەنجامدرا.

چالاکیەکان بۆ ئەوەی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بزانرێت و لە نزیکترین کاتدا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت، بەردەوامن.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس کوردستانیان بە چالاکیەک ئاماژەیان بە پێویستی بەپەلەی چاوپێکەوتن و زانینی تەندروستی ئۆجالانیاندا.

لەزگین سەرهاد سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، دوای ئەوەی هەندێک هەواڵ لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالانەوە بڵاوکرانەوە، مەترسیەکی جددی هەیە. لە هەمانکاتدا سەرهاد باسی ئەوەی کرد کە پیویستە هەموو کەسێک بزانێت کە بێ ئۆجالان جیهان بەسەریاندا دەڕووخێت.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە تاوەکو زانیاری لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالانەوە نەزانرێت، چالاکیەکان بەردەوام دەبن.

ف.ق