لە قوبرس لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە سەفەربەری راگەیەنرا

ئایدن ئیلکەر ئەندامی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس رایگەیاند، پەکەکە تاکە هێزی پارێزەری گەلی کوردە و وتی، " لەباوەشگرتنی ئەم تەڤگەرە کە بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە، ناوی ژیانی مرۆڤایەتی و ئازادە."

کەمپەینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت لە هەموو شارەکانی قوبرس بەردەوامە.

ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس بۆ ئەو کەمپەینەی کە لە لیماسۆل دەستیپێکردبوو، لە ئایاناپا، لیفکۆسیا و پاپۆس بە شەو و ڕۆژ کار دەکەن. ئەندامانی ئەنجومەنەکە کە بە فیداکاریەکی زۆرەوە بەشداریان لە کەمپەینەکە کردووە، لە کۆڵان، ماڵ، بازارەکان دەگەڕێن و واژۆ کۆدەکەنەوە.

ئایدن ئیلکەر ئەندامی ئەنجومەنی گەلی کورد، لەبارەی کەمپەینەکە وتی، " پێویستە هیچ کوردێکی بەشەرەف ئەم هەڵوێستە قبوڵ نەکات. پەکەکە تاکە هێزی پارێزەری گەلی کوردە و وتی، " لەباوەشگرتنی ئەم تەڤگەرە کە بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە، ناوی ژیانی مرۆڤایەتی و ئازادە. پێویستە هەموو کەسێک بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە کار بکات و بەشداری ئەم خەباتە بکات."

ئیلکەر باسی ئەوەی کرد کە ئامانجیانە ٦٠ هەزار واژۆ کۆبکەنەوە.

ف.ق