لە ساربروکن هێرشی داگیرکاری و خیانەت ئیدانە کران

ڕێپێوانێک لە شاری ساربروکنی ئەیالەتی سارلاندی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانەکەی شاری ساربروکن لە ئەیالەتی سارلاندی ئەڵمانیا لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی شیرین عەلەمهولی و بزووتنەوەی ژنانی ئێزدی (تەژەشە) بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هێرشی هێزەکانی سوپای عێراقی حکومەتەکەی کازمی بۆ سەر شەنگال ئیدانە کران.

لە ڕێپێوانەکەدا بە زمانی ئەڵمانی هەندێک پۆستەر بەرزکرابوونەوە، کە لەسەریان نووسرابوو "کوردستان بپارێزە" و "شەنگال بپارێزە".

کوردستانیان بە حکومەتی کازمییان وت: "دەستت لە شەنگال بکشێنەرەوە" و پرسییان:"ئێوە وەک پارتی لە کوێ بوون کاتێک چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەرمان؟". ڕاشیانگەیاند: "ئەوانەی شەنگال دەپارێزن ڕۆڵەکانی شەنگالن، ئەوانەی شەنگال دەپارێزن هێزی پاراستنی جەوهەرین. هەموو کەس دەزانێت ئێوە سەرناکەون".

چالاکیەکە بە دروشمەکانی ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردن لە گەریلا و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری کۆتایی پێهات.

ژ.ت