بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردستان لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) و پارتی چەپی ئەڵمان (دای لینکە) و بەشداری ڕێکخراوە جیاوازەکانی ژنان و کەس و نوێنەری پارتەکان لە شارەوانی میونیخ دەسپێکی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو، لە وتەکاندا باس لە واتا و گرنگی نەورۆز و چاندی بەرخۆدانی نەورۆز کرا و پەیامی سیاسی درا.
لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لەیلا ئیمرەت ڕایگەیاند لە شەقامەکانی ئەڵمانیا دژی پەرەسەندنی نەژادپەرستی دەنگ ناڕەزایەتی دەردەبڕدرێت، ئێمەی کورد ئەم نەژادپەرستی و فاشیزم باش دەناسین، گوتی: "پێویستە لەم ڕووەوە بە یەکگرتووی ژنان و گەنجان و گەلان تێکۆشان دژی فاشیزم فراوانتر بکرێت. تورکیا بەرەو هەڵبژاردنی خۆجێی دەچێت، ئەوەی گۆڕان و خزمەت و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەهێنێت، دەم پارتیە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەیە".
پاشان پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا نیکۆل گۆلکە سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی کورد کرد و نەورۆزی پیرۆزکرد، گوتی: "وەک پارتی چەپ سڵاو دەکەین لە چالاکییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد". بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد، پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، پەیوندی مێژووی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا خزمەت بە چارەسەری پرسی کورد ناکات، بەڵکو بە سیاسەتی خۆی بنبەستەکە قووڵتر دەکاتەوە".
لای خۆیەوە، هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا نەورۆزی لە ئامادەبووان پیرۆزکرد، شەهیدانی نەورۆزی بیرهێنایەوە و گوتی: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، نەورۆزی ئەمساڵمان کردە دیاری ٣٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕوناهی و بێریڤان. بەم شێوەیە بانگەواز لە هەمووان دەکەین، بەشدارییەکی بەهێز بکەن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت".
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.