لە شاری بێرن، یادی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنال تێکۆشەر پڵنگ بەرزڕاگیرا

لە شاری بێرنی سویسرا و بە بەشداری بنەماڵەکەی، مەراسیمێک ڕێکخرا بۆ یادی شەڕڤانی یەپەگە، تێکۆشەر پڵنگ (لۆرێزۆ ئۆرسێتی) کە ١٨ ئاداری ٢٠١٩ لەکاتی ئازادکردنی باغۆزدا شەهیدکرا.

مەراسیمەکە بە بەشدارییەکی بەرچاوی ئامادەبووان لە کۆمەڵەی کەلتووریی کورد لە شاری بێرن بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد. پاشان سەعادەت گۆران بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و بێسەروشوێنان (Komaw) وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: شانازی دەکەین کە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لەپێناو پرسی کورددا تێدەکۆشن.

هەروەها ئەلیساندرۆ ئۆرسێتی، باوکی تێکۆشەر پڵنگ ڕایگەیاند، بە شەهیدبوونی کوڕەکەی خەبات زیاتر گڕوتین وەردەگرێت و باسی لە تێکۆشانی هاوبەش کرد بۆ بەگژاچوونەوەی فاشیزم.

هـ .ب