لە شاری گراتس ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو
لە شاری گراتس-ی نەمسا، کوردستانیان لەگەڵ هاوڕێ نەمساییەکانیان ئاهەنگی پێشوازییان لە نەورۆزیان ئەنجامدا.
لە شاری گراتس-ی نەمسا، کوردستانیان لەگەڵ هاوڕێ نەمساییەکانیان ئاهەنگی پێشوازییان لە نەورۆزیان ئەنجامدا.
لە شاری گراتسی نەمسا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ئاهەنگی پێشوازیکردن لە نەورۆز بە بەشداری نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە خۆجێییەکان (نوێنەرانی KPO، SPO، Die Grunen و رێکخستنە ناوچەیەکان) بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان یەک لە دوای یەک گروپی دەوران، عارف جەپ، شەهریبانی کوردی و هۆزان ئایدین چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشکرد. هەروەها سیاسەتمەداری کورد فرات ئانلی وتەیەکی پیشکەشکرد و دواتر فیلمێک نمایشکرا.
جەماوەری گەل بە دەم مۆسیقاوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕان و بە پەرۆشییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
ژ.ت