لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ڕەمەزانەوە بەربانگ و شەوی مەولود بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو.

بەبۆنەی ڕەمەزانەوە لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا مەراسیمێک بۆ یادکردی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەڕێوەچوو. یادەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و کۆمسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ڕێکخرابوو.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو. عومەر چنار بەناوی کۆمسیۆنی کەسوکاری شەهیدانەوە لە یادەکەدا قسەی کرد و چنار تیشکی خستە سەر خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسانە، کە لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا شەهید بوون.

لە یادەکەدا کەسوکاری شەهیدانیش وتارێکیان پێشکەشکرد و بەڵێنیان بۆ پاراستنی تێکۆشانی شکۆداری شەهیدان نوێکردەوە.

لە یادەکەدا سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا.

دوای خوێندنەوەی مەولیدەکە سفرەى بەربانگ دانرا.

ژ.ت