لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا یادی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی کرایەوە
سێ ژنە شۆرشگێری کورد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا بە چالاکیەکە یادیان کرایەوە.
سێ ژنە شۆرشگێری کورد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا بە چالاکیەکە یادیان کرایەوە.
لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا یادی ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد کرایەوە کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.
چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی کۆمینی ژنانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیمەکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە گۆڕەپانی تاون هاڵ ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و داوا لە دەوڵەتی فەڕەنسا کرا کە بکوژەران سزا بدات.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە چاوپۆشیکردن لە کۆمەڵکوژیەکە لە پایتەختی فەڕەنسا بە واتای ئەوە دێت کە بکوژەکان دەپارێزن. ئەگەر نایانەوێت ببنە بەشێک لە کۆمەڵکوژیەکە پێویستە دادپەروەری جێبەجێ بکەن. شەهیدکردنی سارا، رۆژبین و رۆناهی، کۆمەڵکوژیەکە کە لەدژی گەلی کورد ئەنجامدراوە.
بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپاش راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە کۆمەڵکوژی پاریس بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیبوو لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد.
نوێنەری نەجەدەکەش ناڕەزایی لەبەرانبەر بێدەنگی حکومەتەکانی ئەوروپا بە تایبەتی فەڕەنسا دەربڕی و گوتی، " ئەو کۆمەڵکوژی نامەردانەیە لە کەسایەتی ساکینە جانسزدا لەدژی گەلی کورد ئەنجامدرا."
هەروەها ئەوە خرایەڕوو کە تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکرێتەوە کە لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجامدراون.
چالاکیەکە بە دروشمی ' ژن، ژیان و ئازادی' ، ' سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بکوژ ئەردۆغان' کۆتایی هات.
ف.ق