لە شەش مانگدا ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغداد تۆمارکراوە

بەپێى ئامارێکى دادگاکانى بەغداد، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ، نزیکەی ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون کە زۆرینەیان ژنن.

بەپێى ئامارێک کە دادگاکانی ناوچەکانی رەسافە و کەرخ لە بەغدادی پایتەخی عێراق بڵاویان کردوەتەوە، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون، لە ٣٦ لەو حاڵەتانە لە دادگای کەرخ و ٥٥ـەکەی دیکەش لە دادگاى رەسافە  تۆمارکراون.

جێگای باسە، بەپێى لێدوانى دادوه‌رانی ئەو دو دادگایە، گێچه‌ڵی سێكسیی یه‌كێكه‌ له‌ هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوشتن به‌ تایبه‌تی لەنێو ژناندا، گێچه‌ڵی سێكسی لەڕێى سۆشیال میدیاوە به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌شه‌نه‌ی سەندووە و بۆ‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، هەروەها لەلای خۆیانەوە رێكخراوه‌كانی كۆمەڵی مه‌ده‌نی داوایان کردووە کە رێکارەکانى ڕووبەڕووبونەوەى گێچەڵى سێکسى توندتر بکرێن.