لە شتوتگارت بۆ ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا پرسە دانرا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە بەشداری خانەوادەی قوربانیان و خزمەکانیان، پرسە بۆ ئەو کەسانە دانرا کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. خانەوادەکان رایانگەیاند کە پشتگیری مادی و مەعنەوی دەبێتە هۆی ئەوەی زیانلێکەوتووان لەسەر پێ بمێننەوە.

بۆ ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە، لە ناوەندی کەلتوری ئارینای شاری شتوتگارتی ئەڵمانی پرسە دانرا.

لە پرسەکەدا پانکارتی ' نەک بومەلەرزە، فاشیزمی ئەردۆغان بووەتە هۆی مردن' هەڵواسرا. جگە لە خانەوادەکان کە ئەندامانیان لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، دەزگا کوردستانیەکان و فاتۆش گوکسونگەر هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیمەکراتی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە) بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

لە پرسەکەدا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی بومەلەرزەکە موم داگیرسێنران و بەڵگە فیلمێک لەبارەی گەورەیی بومەلەرزەکەی کوردستان پیشاندرا.

خانەوادەی قوربانیان قسەیان کرد و رایانگەیاند کە هەموو ژیانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا بەجێ ماوە. خانەوادەکان باسی ئەوەیان کرد کە هاوکاری مادی و مەعنەوی لەسەر پێ دەیانهێڵێتەوە.

لە پرسەکەدا باسی ئەو هاوکاریەش کرا کە مانگی سوری کوردستان دەیگەیەنێتە زیانلێکەوتووان.

ف.ق