بە دیمەن

لە شتوتگارت "ڕۆژەکانی دیالۆگ" بەردەوامە

چالاکییەکانی "ڕۆژی دیالۆگ" کە لەلایەن مەجلیسی هەرێمی شتوتگارت و کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێکدەخرێت، بەردەوامە.

لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی یەکەم لەبەردەم پەرلەمانی بادن-ڤۆرتیمبێرگ ستاند دانرا، نامیلکە و برۆشور بڵاوکرایەوە. هەروەها دۆسیەیەک پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرا.

سبەی لە ڕۆژی سێیەم و کۆتایی چالاکییەکاندا، خەباتی دیالۆگ لەنێوان گەنجانی کورد و گەنجانی ئەڵمانیا و خوێندنەوەی کتێبەکان ئەنجام دەدرێت.

دیسان لەبەردەم پەرلەمان ستاند دادەنرێت، دۆسیە و برۆشور بڵاودەکرێتەوە و دۆسیە پێشکەشی بەرپرسانی پەرلەمان دەکرێت، بەمەش چالاکییەکە کۆتایی دێت.