لە سنووری برادۆست بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
بە هۆی تەقینەوەی مین پێیدا، گەنجێکی (٢٢ ساڵ) کە دانیشتووی گوندی خۆرانە لە کوێستانەکانی برادۆست گیانی لە دەستداوە.
بە هۆی تەقینەوەی مین پێیدا، گەنجێکی (٢٢ ساڵ) کە دانیشتووی گوندی خۆرانە لە کوێستانەکانی برادۆست گیانی لە دەستداوە.
ڕاگەیاندرا، بەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانی سەرۆکەی دەشتی هێرت لەدەڤەری برادۆستی سنوری شارۆچکەی سیدەکان گەنجێک بەناوی عوسمان سدیق مین پێیدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا. ئەوەش زانراوە عوسمان سدیق (٢٢ ساڵ) دانیشتووی گوندی خۆرانە لە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆستە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە.
جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی دەزگای مینی هەرێم ئەمە ۱۰ یەمین کەسە لەمساڵدا بەهۆی تەقینەوەی مین دەبنە قوربانی بەجۆرێك، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.