لە سەرێکانی ٢ مناڵ کوژران
بەهۆی پێکدادانی چەکداری نێوان چەتەکانی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی، سێ کەس کوژران و دووانیان مناڵن.
بەهۆی پێکدادانی چەکداری نێوان چەتەکانی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی، سێ کەس کوژران و دووانیان مناڵن.
بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ بە چەکی مامناوەند و قورس، شەڕ لەنێوان "پۆلیسی مەدەنی" و چەتەکانی "سوڵتان موراد" ـی سەر بە داگیرکەری تورک لە خاڵی پشکنینی دەروازەی شاری سەرێکانی داگیرکراو ڕوویدا.
بەگوێرەی ڕوانگەکە، هۆکاری ناکۆکییەکە ئەوەیە، چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" نەیانهێشتووە چەتەکانی "سوڵتان موراد" و قاچاخچیەکانی یاوەریان بچنە نێو شاری سەرێکانی داگیرکراو.
بەهۆی شەڕەکەوە، سێ کەس کوژراون (٢ مناڵ و چەتەیەکی پۆلیسی مەدەنی)، هەروەها ٧ کەس بە سەختی برینداربوون و یەکێکیان ژنە، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان بەرزبێتەوە.