لە ستراسبۆرگ و پاریس لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم ڕێپێوان ئەنجامدرا
گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەرمەزارکردنی هێرشی فاشیستی بۆ سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکرات لە درانسی پاریس چالاکیان ئەنجامدا.
گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەرمەزارکردنی هێرشی فاشیستی بۆ سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکرات لە درانسی پاریس چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ستراسبۆرگ و ڤیلیرس لی بەلی پاریس لەدژی هێرشی تورکە فاشیستەکان کە پۆلیسی تورکیش هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە درانسی پاریس ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
گەنجان لە چوارچێوەی چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیدا سەرلەئێوارە کە گارە دا ستراسبۆرگ کۆبونەوە و پانکارتی ' ئێمە سیاسەتی فاشیستی پۆلیسی فەڕەنسا لەدژی کوردان لە درانسی قبوڵ ناکەین شەرمەزار دەکەین' یان بەرزکردەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' بکوژ ئەردۆغان'، ' بمرێت فاشیزمی رژێمی تورک' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە خوێندرایەوە باسی ئەوەکرا کە پێویستە بە زوترین کات فرانسا کۆتایی بە سیاسەتە قێزەونەکانی لەدژی گەلی کورد بهێنێت.
پاریس
سیاسەتی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکان لەدژی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە درانسی، لە بانلییۆیا ڤیلیرس لی بەل ئە پاریس شەرمەزار کران.
ئەندامانی تەجەشە سەرلە ئێواوە لە وێستگەی شەمەندەفەر لە ڤیلیرس لی بەل کۆبونەوە و پانکارتی ' ئازادی بۆ ئۆجالان ' و ئاڵاکانی پەکەک و تەجەشەیان بەرزکردەوە.
چالاکیەکە نیو کاتژمێر لە گەڕەکەکان بەردەوام بوو.
ف.ق